2014/12/30

٥ خۆراکی خراپ بۆ تەندروستی ددانەکان



  • میوەی وشک
میوەی وشککراوە پڕ شەکرە و زوو دەلکێت بە ددانەکانەوە. بەمەش خۆراکێکی زۆرتر و کاتێکی زۆرتر بۆ بەکتریا هەیە کە خۆراکەکان بەکاربهێنێت بۆ دروستبوونی کلۆری ددان.

  • خواردنەوە گازی و وەرزشییەکان
خواردنەوە گازییەکان ترشی ستریک و ترشی فۆسفۆریکیان تیادایە. ڕێژەی pHی ئەم خواردنەوانە لەنێوان ٢.٨-٣.٢ دایە کە دەبنە هۆی نەرمبوونەوەی مینای ددان و تواندنەوەی مینیراڵەکانی نێو مینا. لەپاش خواردنەوە ئەم خواردنەوانە نابێت ددان بشۆرێت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک چونکە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنی مینای نەرمبووەوەی ددان.

  • لیمۆ، پرتەقاڵ، نارنج
ئەم میوانە و شەربەتەکانیان بەهەمان شێوە ترشی ستریکیان تیادایە کە دەبێتە هۆی نەرمبوونەوە و تواننەوەی مینیراڵەکانی نێو مینای ددان.

  • سەهۆڵ
هەندێک کەس وەک خوویەک ڕاهاتوون کە گاز لە سەهۆڵ بگرن بەڵام ئەمەش دەبێتە هۆ ئەزییەتدان یاخود شکانی ددانەکان.

  • خۆراکی دروستکراو / Processed Food
وەکو خۆراکی قتو، بسکیت، جبس..هتد واتە ئەو خۆراکانەی لە کارگە دروست دەکرێن و سروشتی نین. ئەم خۆراکانە ڕێژەیەکی زۆر شەکری دەستکرد refined carbohydrateیان تیادایە کە بە ئاسانی هەرس نابن. ئەم خۆراکانە زیاتر لەسەر ددانەکان دەمێننەوە.